لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، باس لەو ژمارە وەهمییانەی چەكدارانی حەشدی شەعبی دەكات، كە بە لیست مووچەی 150 هەزار كەسیان وەردەگرت و ئاشكرای دەكات، كە پشكێنەری گشتیی پێی راگەیاندووە، كە ئەوان پەنجا شەست هەزار كەس زیاتر نابن.
كاتێ پێشكەشكار لە حەیدەر عەبادی پرسی، ژمارەی چەكدارانی حەشدی شەعبی (لەسەر كاغەز) چەندە كە مووچەیان وەردەگرت؟ ئایا 150 هەزار كەس بوون؟ لە وەڵامدا گوتی: ”ئەمە ئەوەیە كە لەلایان تۆمار کراوە. من لەگەڵ پشكێنەری گشتیی پێشوو قسەم كرد، كە لە هێزەكانی بەدرە و پیاوێكی راستگۆ و راشكاوانەیە، بەڵگەی وای دامێ كە سێ و دوو قەبووڵ ناكات، قسەی لەگەڵ كردم، بەڵام فشاریان لێی كرد و بێدەنگیان كرد. هەڕەشەیان لێی كرد و بێدەنگیان كرد. بەڵام دواتر پێی گوتم (من سوورم لەسەر قسەی خۆم و بێدەنگ نابم). هەروەها پێی گوتم پەنجا شەست هەزار كەس زیاتر نابن، گوتیشی من ژمارەی راستەقینەم لایە، چونکە من تەنیا لە كاتی پێدانی مووچەدا پشكنین ناكەم، بەڵکوو لە كاتی مووچەوەرگرتندا هەموویان دێن و ئامادە دەبن، هەندێكیشیان نوێنەریان لەجیاتی دێ و پارەكە بە گونیە هەڵدەگرێ و دەبا.“
پێشكەشكار لێرەدا لێی دەپرسێ، تۆ ئەم راستییانەت دەزانی و خۆشت فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیران بووی، هیچت نەكرد؟ عەبادی لە وەڵامدا دەڵێ: ”دەستمان كرد بە گرتنەبەری رێوشوێنی نووسین، كە پێویستە ناوی هەموو چەکدارەکان تۆمار بكەین و وردبینی تێدا بكەین.“
پێشكەشكار دەپرسێ، جا ئەمە چ سوودێكی هەیە، كە ئەوە روونە ئەو هاووڵاتییە یان ئەو فەرمانبەرە هەمان كەسەكەیە و وەریدەگرێ؟ عەبادی دەڵێ: ”بەڵێ ئەمە راستە، بەڵام تەنیا ناو تۆمار بكرێ، گۆڕانكارییەكە ئاسان نابێ، هەروەها ئەو چەکدارە دەتوانیت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەی، كە لە كوێ بووی، لە كام ناوچەدا بووی؟ بەبیرم دێ لە یەكێك لە دانیشتنەكان، هەندێك فەرماندەی حەشدی شەعبی كە فەرماندەی كەرتەكانیشیان لەگەڵدا بوو، كاتێ ویستم ژمارەكان وردبینیی بكەم، گوتیان رێ بەوە نادەین.“
پێشكەشكار بە سەرسوڕمانەوە لێی دەپرسێ، رێ نادەین؟، عەبادی دەڵێ: ”من ئەو قسانەم وەبیرە، نامەوێ ناوی كەس بێنم، گوتیان نامانەوێ كەس وردبینیی تێدا بكات.“
حەیدەر عەبادی حەشدی شەعبی 70 هەزار چەکدارن بەڵام موچەی 150 هەزار چەکدار لە حکومەت وەردەگرن
1سال |
Lanya |
Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه