سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ سەرۆكی بانكی ناوەندی عێراق دەست پێ كرد، ئەوەیش بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەم 27ـی كانوونی یەكەم، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆكی بانكی ناوەندی دەستی پێ كرد.
لە ماوەی 10 ڕۆژی رابردوو بەردەوام نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی دینار بەهاكەی لە دەست دەدات، ئەوەیش وایكردووە سوودانی بیر لەوە بكاتەوە بڕیاری بەپەلە بدات.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، سوودانی داوای لە سەرۆكی بانكی مەركەزی كردووە، بەخێرایی شوێن بكەنەوە بۆ فرۆشتنی پارەی بیانی بە نرخی خۆی بە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 160 هەزار و 250 دیناری عێراقی، ئەمەیش وایكرد سوودانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەنجام بدات.
ئێستە پشووە و بڕیارە ڕۆژی دووشەم دووی كانوونی دووەم، دەوام دەست پێ بكاتەوە و پێشبینیش دەكرێ نرخەكە دەست بە نزمبوونەوە بكات.
وەڵام بدەوه