دوای ئەوەی نرخی دۆلار ١٥٥ هەزار دیناری تێپەڕاند، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە بۆ دابەزینی نرخەکە سەرجەم مامەڵە ئابوورییەکانی لەگەڵ چیندا بە دراوی یوانی چینی ئەنجامبدات نەک بە دۆلار.
بانکی ناوەندی بەم هەنگاوەشی عێراق دەیەوێت یەدەگی دراوە بیانییەکان جگە لە دۆلار لە وڵاتدا زیاتربێت، بەوەش بەهای دۆلار روو لە دابەزین بکات.
دەشڵێت، ئەم هەنگاوەی عێراق دووبارەکردنەوەی هەنگاوی سعوودیەیە کاتێک ریاز بڕیاریدا پارەی نەوتی فرۆشراو بەچین لە جێگای دۆلار بە یوان وەربگرێت.
وەڵام بدەوه