بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەکەی ڕاگرتبێت و جەخت دەکاتەوە، ڕێکارەکان تەواو بن، پارەکە دەنێردرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رایگەیاند: "ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بودجەی هەرێمی کوردستان تەواو بن، پارەکە دەنێردرێت."
سەبارەت بەو دەنگۆ و زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، وەزیری دارایی عێراق ڕێگر بێت لە ناردنی 400 ملیارەکە، فارس عیسا گوتی: "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین، 400 ملیارەکە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، چۆن بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەگیرێت؟ بە پێچەوانەوە، ڕێکاری ئیداری و دارایی تەواو بێت، دەنێردرێت و کێشەی نییە."
هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەی ئاشکرا کرد، نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی 400 ملیار دیناری بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق و جەختی کردەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە ئیدارییەکان، 400 ملیارەکە دەخرێتە سەر ئەژماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ڕۆژی 13ی 12ی 2022 بڕیاری دا پشکی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ بنێرێت، کە دەکاتە 400 ملیار دینار.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لیستی مووچە ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
هەورە بروسکەو تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
دەرمانی تایبەت بۆ ئەم نەخۆشییە نییە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه