Kurdistan Press - بەیاننامەیەکی بەپەلە لە دکتۆر شاخەوان عبدللە بەیاننامەیەکی بەپەلە لە دکتۆر شاخەوان عبدللە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەیاننامەیەکی بەپەلە لە دکتۆر شاخەوان عبدللە

لەبەیاننامەیەکی بەپەلەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/12/15، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی گیانی لەدەستدانی فەرمانبەرێکی کورد بەناوی (عەبدولقادر سەباح)، کە لەکۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، لقی کەرکوک کاردەکات و، دوێنێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانییەوە لەپارێزگای کەرکوک دەستگیرکراوە.

بەڕێزی داواشی لەفەرماندەی گشتی کرد، دەستوەردانی دەستبەجێ بکات و، دادگایی ئەوانە بکرێت کە بونەتە هۆی گیان لەدەستدانی و، بەزووترین کات ڕاپێچی دادگابکرێن بۆ ئەوەی سزای خۆیان بەپێی یاسا وەربگرن.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرمانیشی ڕاسپارد بەدواداچون بۆ پرسەکە بکەن، بۆ ڕاوەستان لەسەر وردەکاری ئەو ڕوداوە بە ئازارە، کە هەست و سۆزی کەسوکارمانی لەکەرکوک هەژاندووەو، ڕاپۆرتێکیش لەوبارەیەوە پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن .

نوسنگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

2022/12/15

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه