ئه‌ندامێكى شاندى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ربژێرى خۆى بۆ پۆستى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن پێشكه‌ش ده‌كات.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به‌نگین رێكانى، ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "من وه‌كو به‌ربژێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پۆستى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق دیاری كراوم."
رێكانى ڕاشیگه‌یاند: "به شێوه‌یه‌كى فه‌رمی ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ى له‌وانه‌یه ناوه‌كان پێشكه‌ش بكرێن، چونكه تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان كاندیدى خۆیان پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ پۆستى وه‌زیرى ژینگه، بۆیه رۆژى شه‌ممه یاخود یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو بڕیار وایه ناوى به‌ربژێران بۆ هه‌ردوو پۆستى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و وه‌زیرى ژینگه‌ى عێراق بۆ دەنگدان پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى عێراق بكرێت و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت".

بەنگین ڕێکانی بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە
وەڵام بدەوه