کورتەی هەواڵ:
بڕیاری ئامادەباشی: سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە ڕێنمایی دەرچووە بۆ خستنەئامادەباشیی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی کە بە "ج" ناسراوە.
کاریگەرییەکانی بڕیارەکە: ئەم ئاستە بەرزترین پلەی ئامادەباشیی سەربازی و ئەمنییە، تێیدا کارمەندان دەگەڕێنەوە یەکە سەربازییەکانیان و مۆڵەتەکان سنووردار دەکرێن یان ڕادەگیرێن بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو.
هۆکاری گرژییەکان: بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژیی نێوان حکوومەتی عێراق و کەتائیبی حزبوڵا لە ناوچەی جرف سەخەری باکووری بابل، لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەربارەی دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت.
هەڵپەساردنی جووڵە: پێشتر هێزەکانی حکوومەت جووڵەیان بەرەو دەوروبەری جرف سەخەر کردبوو بۆ دڵنیابوون لە چوونەژوورەوەی لێژنەی لێکۆڵینەوە، بەڵام ناوندگیریی سیاسی بەهۆی ناکۆکی لەسەر میکانیزمی چوونەژوورەوە، جووڵەکەی هەڵپەسارد.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه