Kurdistan Press - نوری مالکی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ترەمپ نوری مالکی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ترەمپ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نوری مالکی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ترەمپ

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی توند لە دەستوەردانەکانی ئەمریکا دەگرێت و ڕایدەگەیێنێت، کار گەیشتووەتە ئەوەی بۆ ئاوخواردنەوەش دەبێت ڕەزامەندیی ترەمپ وەربگرین. نووری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق کرد و ڕایگەیاند، قبووڵکراو نییە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا فشار بخاتە سەر عێراق و ڕێگری لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت بکات. مالیکی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە قووڵیی دەستوەردانەکان کرد و وتی: کار گەیشتووەتە ئەوەی ئەگەر ئاویش بخۆینەوە، دەبێت پێشتر ڕەزامەندیی ترەمپ وەربگرین.هاوکات هۆشداریشی دا کە چیتر ڕێگە نادەن واشنتۆن دەست وەربداتە وردەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی وەزاری و ڤیتۆ بخاتە سەر ناوەکان یان لایەنە بەشداربووەکان.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردەوە کە لایەنە سیاسییەکان سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەپێی ئیرادەی نیشتمانی و تایبەتمەندییەکانی عێراق، نەک بەپێی ویستی دەرەکی.مالیکی ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو وەک وادەی کۆتایی بۆ تەواوکردنی کابینەکە دیاری کراوە و گوتیشی: ئەمریکا ڕازی بێت یان نا، ئێمە حکومەتەکەمان تەواو دەکەین، بڕیارەکە عێراقییە و ڕێگە نادەین سەردەمی حاکمە مەدەنییە بیانییەکان دووبارە ببێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا