ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ناشیۆناڵ ئینترێست"ی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات کە حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی مەترسی و ئاسۆی پێکدادانی جدی دەبێتەوە لەگەڵ ئەو میلیشیا چەکدارانەی کە ڕەتیدەکەنەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن یان بچنە ژێر بار و سزاکانی ئەمەریکاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەردەوامبوونی هێرشی ئەم گرووپە چەکدارانە بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، گومانێکی جدی لەسەر توانای حکومەتی عێراق دروستکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم میلیشیایانەدا.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه