پەرلەمانتارانی عێراق واژۆ کۆدەکەنەوە تا ڕسوماتی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە 91 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار کەم بکەنەوە و تەواوی داهاتەکانیش بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێننەوە.
ئێستا تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی 91 هەزار دینارە؛ 66 هەزاری بۆ وەبەرهێنەر و 25 هەزار دیناریشی بۆ خەزێنەی گشتیی عێراق دەڕوات.
حەیدەر محەممەد موتەیری پەرلەمانتاری عێراق سەرپەرشتیی ئەم دەسپێشخەرییە دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، تێچووی چاپی پاسپۆرت تەنیا 10 هەزار دینارە، بۆیە دەیانەوێت لەرێگەی ئەم گوشارەوە ئەو تێچووە زیادە لە سەر شانی هاووڵاتییان بە یەکجاری لابدەن.
موتەیری پێیوایە وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی هەبوونی 720 هەزار فەرمانبەر، دەتوانێت بەبێ وەبەرهێنەری دەرەکی ئەم دۆسیەیە بەڕێوە ببات و ڕێگری لە هەدەردانی سامانی گشتی بگرێت.
ئەم پەرلەمانتارە داوا دەکات حکومەت گرێبەستی پاسپۆرت هەڵوەشێنێتەوە، چونکە نایانەوێت پارەی خەڵک بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیا تایبەتەکان بەفیڕۆ بدرێت و دەبێت هەموو داهاتەکە بگەڕێتەوە.
تا ئێستا حکومەت بڕیاری نەداوە، بەڵام زیادبوونی گوشاری پەرلەمانتاران ئەگەری پێداچوونەوە بە تێچووی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ناو پەرلەمانی عێراق زیاتر دەکات.
تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت زۆر کەمدەکرێتەوە
10رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه