بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامەڵەی هاووڵاتییان لەگەڵ بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی کیو ئاڕ کۆد (ناسنامەی دیجیتاڵی) دروست دەکات و بۆ یەکەمجاریش لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا بڕوانامەی لەدایکبووان و مردووان دەکرێت بە زمانی کوردی.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، حکومەتی عێراق کار بە سیستەمی ناسنامەی دیجیتاڵی (کیو ئاڕ کۆد - QR Code) دەکات و بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی خۆی دروستی کردووە، بە جۆرێک ڕاپەڕاندنی هەر کار و مامەڵەیەک لە وەزارەت و فەرمانگەکاندا پێویستی بەم کۆدە هەیە.
جێبەجێنەکردنی ئەم سیستەمە لە هەرێمی کوردستان، لە چەند مانگی ڕابردوودا کێشەی بۆ ئەو هاووڵاتییانە دروست کردووە کە مامەڵەکانیان پەیوەندیی بە بەغداوە هەیە؛ بە جۆرێک مامەڵەکانیان ڕەت دەکرێتەوە یان دوادەکەوێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ناسنامەی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتییان دروست بکات.
سیستەمی کیو ئاڕ کۆد ناسنامەیەکی دیجیتاڵییە کە لە ڕێگەی مۆبایلەوە سکان دەکرێت هاوشێوەی مینیوی چێشتخانەکان، سەرجەم زانیارییەکانی هاووڵاتیی تێدایە و زانیارییەکانی هەموو خەڵک لەسەر سیستەمێکی گەورەی دیجیتاڵی پاشەکەوت دەکرێت. ئەمەش کارئاسانی دەکات کە لە فەرمانگەکاندا پێویست بە گەڕان بەدوای دۆسیەی کاغەزیدا نەکات و ڕێگرییش لە ساختەکاری دەگرێت.
نەبوونی ئەم کۆدە لە کوردستان کێشەی لە دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی نیشتمانی، تۆمارکردنی منداڵی نوێ، سڕینەوەی ناوی مردووان و مامەڵەی هاوسەرگیری دروست کردووە. بۆ نموونە، لە کاتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵێکی تازە لەدایکبوو، بەغدا بڕوانامەی لەدایکبوونەکە ڕەت دەکاتەوە و داوای "صحة الصدور" دەکات وەک جێگرەوەی کۆدەکە، کە ئەمەش هەفتەیەک تاوەکو دە ڕۆژی پێ دەچێت. زۆرجار تەنانەت دوای پەسەندکردنیشی لە شارەکانی کوردستان، مامەڵەکە لە بەغداد ڕەت دەکرێتەوە.
لەسەر ئەم بابەتە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند کە لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دەیانەوێت کیو ئاڕ کۆدێک بە فۆنتەکانی کوردی و عەرەبی و بە لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکەن.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەدا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا بڕوانامەی لەدایکبووان و مردووان دەکرێت بە زمانی کوردی.
بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسێفەوە (UNICEF) پاڵپشتی دەکرێت، ڕاهێنان بە چوار سەد فەرمانبەر لە سەرتاسەری کوردستان کراوە و لە ڕووی تەکنیکییەوە هەموو شتێک ئامادەیە.
٠ ئەندازیار حەربی ئەسعەد، بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژیای زانیاری لە وەزارەتی تەندروستی ڕوونی کردووەتەوە کە پێویستە لینکێک لە نێوان داتا سەنتەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبێت تایبەت بە سیستەمی لەدایکبووان، مردووان و هاوسەرگیری؛ ئەم هەنگاوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری هەیە.
کێشەیەکی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربوو
17رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه