نور زوهەیر لە کۆی زیاتر لە ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار، تەنها 365 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە
سزای هەر تاوانبارێکی گەندەڵی سووک دەکرێت کە ئامادە بێت پارەی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا ئامانجیان سزادانی تاوانباران و گەڕاندنەوەی پارەی دەوڵەتە، بۆ ئەو مەبەستەش کار بۆ سووککردنی سزای ئەو کەسانە دەکرێت کە ئامادەن پارە دزراوەکان بگەڕێننەوە، ئاشکراشی دەکات نور زوهەیر، تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی ئەمانەتە باجییەکان، بە غیابی 10 ساڵ زیندانیی بۆ دەرچووە و داوای لێخۆشبوونیشی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دۆسیەی ئەمانەتە باجییەکاندا، پێشتر بە ڕێککەوتنی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆک وەزیرانی پێشوو، نور زوهەیر بە کەفالەت ئازاد کرا بۆ ئەوەی پارەکان بگەڕێنێتەوە. لەو کاتەدا 365 ملیار دیناری گەڕاندەوە لە کۆی یەک ترلیۆن و 618 ملیار دینار کە لەئەستۆی هەردوو کۆمپانیاکەی (قانێت و موبدیعون) بوو. بەڵام دواتر ناوبراو بۆ دەرەوەی عێراق هەڵات و پرۆسەی پارەدانەکە وەستا، بەهۆیەوە بە غیابی سزای 10ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و فەرمانی دەستگیرکردنیشی ئاراستەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) کراوە.
دادوەریی عێراق دەڵێت، دوای دەرچوونی هەموارکردنەوەی یاسای لێخۆشبوونی گشتی، پارێزەرەکەی نور زوهەیر داوای کردووە بریکارەکەی بە مەرجی گەڕاندنەوەی تەواوی پارەکان بگرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمی وەرگرتنەوەی پارەکان. هاوکات لەسەر هەمان دۆسیە، 12 فەرمانبەری دەستەی گشتیی باجەکان سزادراون و لە زینداندان، هەروەها سزای غیابی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و چەند ڕاوێژکارێکیش دەرچووە، کە ئەوانیش دەتوانن لێخۆشبوون بیانگرێتەوە ئەگەر پارەکان بگەڕێننەوە، هاوکات دەست بەسەر سەروەت و سامانی ئەو کەسانەشدا گیراوە کە لە عێراق و کوێت بوون و تێوەگلاون.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووش کراوە کە ئەم تاوانە لە سەردەمی حکومەتەکەی ڕوویداوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە دۆسیەکەی داخراوە. سەبارەت بە دۆسیەی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و تۆمەتبار عەدنان جومەیلی و چەند پەرلەمانتارێک، ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر تاوانەکانیان پێش یاسای لێخۆشبوون بێت هەمان ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزاکانیان سووک دەکرێت لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی پارەکان، بەڵام ئەگەر دوای یاساکە بێت، ئەوا ڕێکاری توندتریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وەڵامی توندی شاسوار درا
1 رۆژ پێش ئێستا
خراب لە شاسوار قەوماوە
1 رۆژ پێش ئێستا
عەلی زەیدی عێراقی ئەمڕۆ جیاوازە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیارە قورسەکەی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه