Kurdistan Press - عەلی زەیدی هاوار لە قائانی دەکات عەلی زەیدی هاوار لە قائانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەلی زەیدی هاوار لە قائانی دەکات


​ماڵپەڕی "الحرە"ـی ئەمریکی لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس، هەڵوێستێکی تووند و بێ پێچوپەنای بەرامبەر بە هەژموونی سەربازیی ئێران لە عێراق نیشان داوە.
​بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەباس عراقچی، زەیدی بە مەبەستی دەرخستنی نادادیی دەستوەردانەکان پرسیویەتی: "ئایا ڕازی دەبن من کۆنتڕۆڵی کاروباری ئەمنی یان سەربازیی ئێوە بکەم؟ ئایا ڕێگەم پێدەدەن گرووپی چەکدار لە ئێران دروست بکەم؟".
 کاتێک وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامەکەی بە "نەخێر" داوەتەوە، زەیدی پێی ڕاگەیاندووە: "کەواتە بۆچی ڕێگە بەخۆتان دەدەن گرووپە چەکدارەکان لەسەر حیسابی دەوڵەتی عێراق بەهێز بکەن؟".
​لە دیدارێکی دیکەشدا لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەنگێکی بەرز جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت ئێران پشتیوانیی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکانی بکات، نەک گرووپە چەکدارەکان. 
هەروەها زەیدی ئاماژەی بەوە داوە کە وەک چۆن ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت، پێویستە ڕۆڵی ڕاوێژکارانی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە عێراق کۆتایی پێ بێت.
​ئەم هەڵوێستە تووندەی زەیدی لە کاتێکدایە کە حکومەتەکەی هەوڵ دەدات پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بچەسپێنێت، هاوشانی فشارەکانی ئەمریکا بۆ نەهێشتنی هەژموونی ئەو گرووپانە لە عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا