Kurdistan Press - عەلی زەیدی ئێران شۆک دەکات عەلی زەیدی ئێران شۆک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەلی زەیدی ئێران شۆک دەکات

عەلی زەیدی ئێران شۆک دەکات.
ماڵپەڕی "الحرە" لە زاری سێ سەرچاوەی عێراقی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتاییەكانی مانگی حوزەیران دوو دیداری جیاوازی لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس ئەنجامداوەو کۆبوونەوەکان گرژییەکی روونی پێوەدیار بووە، بەهۆی پرسی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و چەکەکانیان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت .
وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکان کە لەلایەن دوو سەرچاوەی عێراقی نزیک لە سەرۆک وەزیران و سەرچاوەیەکی سیاسی ناو هاوپەیمانی شیعەی دەسەڵاتدار پشتڕاستکراوەتەوە، پەرەسەندنی هەڵوێستی بەغداد بەرامبەر بە هەژموونی سەربازیی ئێران لە عێراق ئاشکرا دەکات. 
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی زەیدی هەوڵدەدات پرۆسەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا بچەسپێنێت پێش کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولدا، هاوشانی توندكردنەوەی فشارەکانی ئەمریکا بۆ نەهێشتنی هەژموونی گرووپەكان.
بەگوێرەی ماڵپەری ئەمریكییەكە، زەیدی راستەوخۆ پرسی گرووپە چەکدارەکانی وروژاندووە لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ عراقچی کە لە 28ی حوزەیران سەردانی بەغدادی کردبوو، باسی لە کاریگەری بەردەوامی بوونی چەک لە دەرەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر سەروەری عێراق و پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و شکۆمەندی حکومەتەکەی کردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە زەیدی و سەرچاوەیەکی دیکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیران لە وەزیری دەرەوەی ئێرانی پرسیوە: ئایا رازی دەبن من کۆنتڕۆڵی کاروباری ئەمنی یان سەربازیی ئێوە بکەم؟ دەستوەردان لە کاروبارتان قبوڵ دەکەیت؟ ئایا رێگەم پێدەدەن گرووپی چەکدار دروست بكەم؟.
بەگوێرەی ئەو دوو سەرچاوەیە، عراقچی لە وەڵامدا وتویەتی: بێگومان نەخێر، پاشان زەیدی لە وەڵامدا وتویەتی: کەواتە بۆچی رێگە بەخۆتان دەدەن گرووپە چەکدارەکان بەهێز دەکەن لەسەر حیسابی دەوڵەت؟.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە نوسینگەکەی سەرۆك وەزیران،  لە دیدارێکی ناوخۆییدا کە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچووە، زەیدی رایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە راوێژکارانی سوپای پاسدارانی ئێران نەماوە، دەبێترڕۆڵی ئەوان کۆتایی پێبێت، هەروەک چۆن رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت.
نزیکەی دوو رۆژ دوای سەردانەکەی عراقچی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتووەتە بەغداد.
سێ سەرچاوە كە یەکێکیان لە حەشدی شەعبیە، باسیان لەوە کردووە، قائانی لە کۆشکی حکومی لە ناوچەی سەوزی بەغداد لەگەڵ زەیدی کۆبووەتەوەو بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕە ئەمریكییەكە باسی دەكات، زەیدی لە كۆبونەوەكەدا دەنگی هەڵبڕیوەو و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ئێران پشتیوانی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکانی بکات، نەک گرووپە چەکدارەکان لەسەر حیسابی دەوڵەت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا