کورتەی هەواڵ:
نووسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە حكوومهت داوا لە هاووڵاتییان دەکات زانیاری و بەڵگە لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی پێشکەش بە لایەنە پێوەندارەکان بکەن. لە بەرانبەر ئەمەشدا، بڕیار دراوە بەپێی یاسا پاداشتێکی دارایی باش بدرێتە ئەو کەسانەی کە هاوکار دەبن لە پاراستن و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی بەشێکە لە بەرنامەی کاری سەرەکی خۆی و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەستەرێکی تایبەت (لینک) بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان و ئاسانکاری لە پێوەندی نێوان خەڵک و حکوومەتدا دەکرێتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه