کوردستان پرێس: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکی فەرمیدا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیاند و بە "پڕۆسەیەکی قارەمانانە" وەسفی کرد.
جووڵەی سەر شەقام: سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات ڕۆژی هەینی لە ڕێگەی وەستانێکی ئاشتییانەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق، پشتیوانی لەم چاکسازییە بکەن.
ستایشی هێزە ئەمنییەکان: ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی دەستخۆشی لە دادوەری و هێزەکانی دژە تیرۆر دەکات کە ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکارانیان گرتووەتە ئەستۆ.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه