سەرچاوەیەکی بەرپرس ناوەڕۆکی پەیامێکی ئەمریکای بۆ حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا کرد، کە تێیدا واشنتۆن ڤیتۆی خستووەتە سەر بەشداریکردنی شەش گرووپی چەکداری خاوەن باڵی سیاسی لە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
کەناڵی حوڕەی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردەوە؛ پەیامەکەی ئەمریکا کە ڤیتۆکەی تێدایە، گەیشتووەتە دەست ژمارەیەک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەڵام تا ئێستا هیچ ناوێک لەو شەش گرووپە چەکدارە دیاری نەکراوە.
لەبارەی تێڕوانینی واشنتۆن بۆ شێوەی حکومەتی داهاتووی عێراق، وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە: "ئەمریکا بە وردی چاودێریی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقی کردووە و پێویستە گرووپە چەکدارەکان هیچ ڕۆڵێکیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا نەبێت."
سەرەڕای ئەوەی هێزە سیاسییەکانی نزیک لەو گرووپانە خاوەنی نزیکەی ٨٠ کورسیی پەرلەمانین، بەڵام غیابی ئەو گرووپە چەکدارانە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە ڕوونی دەبینرێت. لەلایەکی دیکەشەوە، عەلی زەیدی دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاو دەنێن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنەوەی شکۆی دەوڵەت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه