Kurdistan Press - لە بارەی مووچە دڵنیایی دەدرێت لە بارەی مووچە دڵنیایی دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە بارەی مووچە دڵنیایی دەدرێت

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە سەرەڕای ئاڵنگارییە ئابوورییەکان، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و ڕێکاری توندیان بۆ ڕێکخستنی حەواڵەی دەرەکی گرتووەتە بەر.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی "سین" لە بەغداد ئاماژەی بەوە کرد کە مووچەی مووچەخۆران گرەنتی کراوە و نابڕدرێت. ڕوونیشیکردەوە کە بەپێی یاسا، بانکی ناوەندی ناتوانێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قەرز بداتە حکومەت، بەڵام لە ڕێگەی کڕینی قەواڵە داراییەکانەوە لە سنوورێکی ڕێگەپێدراودا هاوکاری حکومەت دەبن بۆ دابینکردنی پێداویستییە داراییەکان و هەرکاتێک پێویست بێت پشتیوانی دارایی دەبن.
بانکی ناوەندی ڕێکاری فراوانی گرتووەتە بەر بۆ ڕێکخستنی گواستنەوەی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات. عەلاق جەختی کردەوە کە دڵنیایی تەواویان داوەتە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی لەبارەی دروستی پرۆسەکانی ئاڵوگۆڕی پارە. هەروەها ئاشکرای کرد کە پێشتر بڕی 14 ملیار دۆلاریان هاوردە دەکرد، بەڵام ئێستا تەنیا 4 ملیار دۆلار دەهێنن کە بە میکانیزمێکی ورد بۆ گەشتیاران تەرخان دەکرێت، هاوکات فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ بەردەوام دەبێت.
سەرەڕای دڵنیاییەکانی بانکی ناوەندی، ئابووری عێراق کە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە. بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هوورمز، جموجۆڵی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە بەندەری بەسڕە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. پێشتر هەفتانە زیاتر لە 5 کەشتی دەگەیەشتنە بەندەرەکە، بەڵام ئێستا لەسەر ئاستی مانگانە تەنیا 2 بۆ 4 کەشتی هاتوچۆ دەکەن، ئەمەش وەک ئاستەنگێک لەبەردەم بازرگانیکردن بە نەوت و دابینکردنی داهات لە کاتی ئێستادا دەبینرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا