چەند سەرچاوەیەكی عێراقی بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەتیان ئاشكرا كردووە، شەوی رابردوو چەندان كەس لە میلیشیاكان بە هۆی هێرشەكانیانەوە گیراون. بەڵام تا ئێستە هیچ زانیارییەكی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە نییە.
ئەمڕۆ شەموو 28ی ئادار، رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوی كردەوە، چەندان كەس لە میلیشیاكان لەلایەن عێراقەوە گیراون و چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری گرتنی بۆ چەندانی تر بدرێت، بەهۆی ئەو هێرشانەی بە مووشەك و درۆن ئەنجامی دەدەن.
شەوی رابردوو باڵوێزخانەی ئەمەریكای ئاشكرای كرد، بەرپرسانی عێراق و ئەمەریكا كۆبوونەتەوە بڕیاریان داوە كار بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە بكەن كە لەلایەن میلیشاكانەوە ئەنجام دەدرێن. جیا لەوەیش فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای داوەری لە عێراق، دوێنێ هۆشداریی دا لەوە هەندێك لە لایەنەكان "میلیشیاكان" تاكڕەوی لە بڕیارە سەربازییەكان دەكەن و ئەمەیش لێكەوتەی مەترسیداری بۆ عێراق دەبێت و هاوكات پێشێلكردنی دەستووری عێراقە.
لە ماوەی 28ی رۆژی رابردوودا میلیشیاكانی عێراق كە سەربە ئێرانن، سەتان هێرشیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و شاندە دیپلۆماسییەكان و دامەزراوە گرنگەكانی حكوومەتی عێراق ئەنجام داوە.


وەڵام بدەوه