باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی هه‌یه گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران، هۆتێل و شوێنی نیشته‌جێبون له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌نه ئامانج كه ئه‌مریكیه‌كانی تێدا نیشته‌جێن، بۆیه هانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ین، "به‌زوترینكات عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵن و بگه‌نه شوێنی سه‌لامه‌ت".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌مریكیانه‌ی كه بڕیاریانداوه نه‌ڕۆن و له‌شوێنه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بمێننه‌وه، پێویسته چاوبخشێننه‌وه به شوێنی نیشته‌جێبونی ئێستایان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی به سه‌لامه‌تی ئێوه ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێدانی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه پێویستتانه بۆ بڕیاردانی دروست سه‌باره‌ت به ئاسایش و ئارامی شوێنی مانه‌وه‌تان"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌مو بژارده‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاوڵاتیانی بدات له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێبهێڵن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئامۆژگاری هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین كه به زوترینكات عێراق و هه‌رێم به‌جێبهێڵن، پێویسته ئه‌و ئه‌مریكییانه‌شی بڕیاریانداوه نه‌ڕۆن، پێویسته ئاماده‌بن له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه له شوێنێكی پارێزراودا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته خۆراك و ئاو و ده‌رمان و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌یان هه‌بێت"


وەڵام بدەوه