هەوڵی بەئامانجگرتنی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دراوە و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) خرانە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەم دووی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک بە میدیاکانی ڕاگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە بنکەی ڤیکتۆریا توانیویەتی ڕووبەڕووی ئەو درۆنانە ببێتەوە کە هەوڵیان داوە لە بنکەکە نزیک ببنەوە.
سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە، درۆنی یەکەم لە ڕێی ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە خراوەتە خوارەوە، درۆنی دووەمیش لەلایەن سیستمی بەرگریی ئەمەریکاوە کراوەتە ئامانج و تێکشکێنراوە.


وەڵام بدەوه