نێردەی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێكی بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكییانە بڵاوكردەوە كە لە عێراق دەمێننەوە و ئامۆژگارییان دەكات کە زۆر ئاگادار بن و ئارام بن و جموجۆڵەکانیان سنووردار بکەن.
لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە: هاووڵاتیانی ئەمەریكی خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن كە خۆپیشاندانی دژ بە ئەمەریکا لێ دەكرێت، چونکە خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێدەکەوێتەوە، بارودۆخی ئەمنی هێشتا ئاڵۆزە و بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
نێردەی ئەمەریکا لە عێراق رێنوێنی هەموو کارمەندەکانیشی کردووە کە دەتوانن لە ماڵەوە کار بکەن تا کاتێکی تر، کارەکانی کونسوڵگەری، لەوانە خزمەتگوزاری ئاسایی بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکا لەم کاتەدا ڕاگیراون.
هەروەها، خۆراک، ئاو، دەرمان و پێداویستییە پێویستەکانی تر دابین بکەن و مۆبایلەکەتان بە بارگاوی بهێڵنەوە و پەیوەندی بە خێزان و هاوڕێکانتانەوە بکەن بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە هەر بارودۆخەکێدا خۆت.
بۆ زانیاری چاودێری میدیا ناوخۆییەکان بکەن و ئامادە بن بۆ ڕێکخستنی پلانەکانتان، هەروەها دوور بکەونەوە لەو ناوچانەی کە بیانییەکان سەردانی دەکەن، ئاگاداری هەر شتێک بن کە بە نائاسایی دەردەکەوێت.


وەڵام بدەوه