ئەمەریكییەكان لە 24 سەهاتی رابردوودا بە چڕی عێراقیان جێهێشتووە و باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ئیسرائیل رێگە بە فەرمانبەرانی دەدات ئیسرائیل جێبهێڵن.
ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات كەناڵی حەدەس ئاشكرای كردووە لە 24 سەعاتی رابردوودا ئەمەریكییەكانی عێراق بە چڕی لە رێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە رۆیشتوون و ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.
هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، لە ئیسرائیلیش باڵوێزخانەی ئەمەریكا رێگەی بە فەرمانبەرانی داوە بڕۆن.
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ئیسرائیل ئاشكرای كردووە رێگەی بە فەرمانبەرانی ناسەرەكی و خێزانەكانیان داوە بۆ ئەوەی لە ئیسرائیل بڕۆن بە هۆی مەترسی تەناهی، كەچی هیچ وردەكارییەكانی لەسەر ئاشكرا نەكردووە.
رۆیتەرز ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەم بڕیارەی ئەمەریكا بەهۆی گرژییەكانە لەگەڵ ئێران، بەڵام هێشتا هاوشێوەی لبنان جێهێشتنی ئەو وڵاتە ناچاریی نییە. چونكە هەفتەی رابردوو ئەمەریكا داوای لە تەواوی فەرمانبەرانی كرد لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لبنان جێبهێڵن.


وەڵام بدەوه