فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و كاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى گوتى، "له كێبڕكێیه‌كه چانسێكى گه‌وره‌م هه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى شوبات فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى العربی ده‌ڵێ، "له كێبڕكێیه‌كه چانسێكى گه‌وره‌م هه‌یه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باس له پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و ده‌ڵێ، "به رژدى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ى كاندیدبوونى مالیكى ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بابه‌تێكى ناوخۆییه‌وه گه‌نگه‌شه‌ى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".
فوئاد حوسێن ده‌شڵێ، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌باره‌ت به پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا روون بكه‌ینه‌وه".


وەڵام بدەوه