دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى نوێ‌دا ده‌ڵێ، "له بابه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و هه‌ندێك بژارده‌مان له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى شوبات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر له‌سه‌ر بابه‌تى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و گوتى، "چاوه‌ڕێ ده‌بین و هه‌ندێك بژارده‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ به راشكاوى داواى له عێراقییه‌كان كرد، نوورى مالیكى نه‌كه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌گه‌ر مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ته‌واوى هاوكارییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر عێراق راده‌گرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ى تره‌مپ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى راگه‌یاندنى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هیچ رێككه‌وتنێكى نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه.


وەڵام بدەوه