ئەمریکا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران چەکداری داعشی لە سوریاوە بۆ عێراق ڕاگەیاند
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعشیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە. پڕۆسەکە 23 ڕۆژی خایاندووە (لە 21ی کانوونی دووەم دەستیپێکردووە و لە 12ی شوبات کۆتایی هاتووە)، تێیدا زیاتر لە 5 هەزار و 700 چەکداری پلەباڵای داعش ڕادەستی لایەنی عێراقی کراونەتەوە.
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم ڕایگەیاند: "سوپاسی سەرکردایەتی عێراق دەکەین بۆ هەماهەنگییان، گواستنەوەی ئەم زیندانیانە هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە."
لیوا کێڤن لامبێرت، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان جەختی کردەوە کە ئەم پڕۆسەیە بە وردی و بە شێوەیەکی پارێزراو ئەنجامدراوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی سەرەهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەدا.
ئەم پڕۆسەیە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (Inherent Resolve) پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە، بە مەبەستی گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ ناوەندە پارێزراوەکانی عێراق.


وەڵام بدەوه