KurdistanPress...

CLOSE

عێراق قسەی کۆتایی کرد لەسەر کاندیدکردنی مالیکی

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕای گەیاند، کاندیدکردنی نووری مالیکی بابەتێکی ناوخۆییە، بەڵام بە ڕژدی مامەڵە لەگەڵ ئاماژەکانی ئەمەریکا دەکەن، هاوکات ئاشکرای دەکات کە سێ هەزار زیندانیی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ ناو عێراق.

ئەمڕۆ هەینی 13ی شوباتی 2026، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ڕای گەیاند، کاندیدکردنی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو "بابەتێکی ناوخۆییە"، بەڵام لە هەمان کاتدا گوتی، بە ڕژدی مامەڵە لەگەڵ ئاماژەکانی ئەمەریکا دەکەین سەبارەت بە دیاریکردنی مالیکی. 

سەبارەت بە دۆسیەی گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، فوئاد حوسێن گوتی، نزیکەی 3000 زیندانی لە سووریاوە گواستراونەتەوە و پڕۆسەکەش هێشتا بەردەوامە. 

وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا، لە گفتوگۆدان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ ڕادەستکردنەوەی هاووڵاتییەکانیان، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا لەم بابەتەدا دوودڵن.

فوئاد حوسێن دووپاتی کردەوە، عێراق پێویستی بە پشتیوانیی دارایی زیاترە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێشاوی زیندانییانی داعش. لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاش گوتی، هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2026 ڕووی نەداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه