KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریكا : تەواو ئامادەین

باڵوێزخانەی ئەمەریكا لەسەر زاری جۆشوا هاریس هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵوێزخانەكە بڵاوی كردووەتەوە، "ئەمەریكا لە عێراق تەواو ئامادەیە بە هەموو ئامرازە رەخساوەكان رووبەڕووی چالاكییەكانی ئێران ببێتەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی شوبات، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، جۆشوا هاریس هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەهجی وەتەنی كۆبووەتەوە و لە دیدارەكەدا دووپاتی كردووەتەوە، گرنگە بایەخ بە پێوەندیی نێوان ئەمەریكا و عێراق بدرێت، چونكە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە.

پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەشیش بە بڕوای جۆشوا، بە پاراستنی سەروەریی عێراق، سەقامگیری ناوچەكە و بەهێزكردنی پێوەندییە ئابوورییەكان دەبێت.

 جۆشوا هاریس دووپاتی كردووەتەوە، "ئامادەین بە تەواوی ئامرازە رەخساوەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو چالاكییانەی ئێران بەكار بهێنن كە سەقامگیریی عێراق تێكدەدات". هەروەها باسی لەوە كردووە دەبێت حكوومەتی عێراق، بە سەربەخۆیی بمێنێتەوە و پارێزگاری لە تەواوی بەرژەوەندیی عێراقییەكان بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه