مالیکی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: زانیاریی هەڵەی پێ دراوە و ئامادەم بکشێمەوە
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بۆ یەکەمجار وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت، سەرۆکی ئەمەریکا لە دژی ئەو چەواشە کراوە، هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ کشانەوە لە کاندیدبوون نیشان دەدات بە مەرجی ڕەزامەندیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.
ئەمڕۆ سێشەم سێی شوباتی 2026، نووری مالیکی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەڵوێستە توندەکەی دۆناڵد ترەمپ لە دژی، ڕای گەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە دژی من چەواشە کراوە "زانیاریی هەڵەی پێ دراوە".
سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مالیکی نەرمی نواند و گوتی ئامادەم دەستبەرداری کاندیدبوون ببم، ئەگەر زۆرینەی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەو بڕیارە بدەن.
ئەم لێدوانەی مالیکی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ بە ڕوونی هۆشداری دابوو کە نابێت مالیکی بگەڕێتەوە دەسەڵات و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمەریکای کردبوو.


وەڵام بدەوه