Kurdistan Press - شیعە بریاری کۆتایی دا شیعە بریاری کۆتایی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شیعە بریاری کۆتایی دا

ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەریمی کوردستان و سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت: کورد هاوبەشێکی سەرەکییە و دەشبێت لە بابەتی سەرۆککۆماردا ڕەچاوی دەستور بکرێت.

عامر فائیز سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ، تایبەت بە پرسەکانی سەرۆککۆمار و سەرکوەزیران، لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستان کۆدەبنەوە.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتیشی، کورد هاوبەشیکی سەرەکیی و گرنگە و بۆچوون و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسییدا گرنگە و بایەخی خۆی هەیە.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە وتی، دەبێت کورد بە زویی لەوبارەیەوە بگەنە ڕێککەوتن و لادان لە دەستور دروستنەبێت، ئەگەر بێت و نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و بە شێوەیەکی نیشتیمانی پرسەکە تێدەپەڕێندرێت

 سەبارەت بە گۆڕینی نوری مالکی ئاماژەی بەوەدا، کە مالیکی پیاوی قۆناغەکەیە و هیچ بڕیاریک لەبارەی گۆڕینی نییە، ساڵانی داهاتووش ناوبراو سەرکردایەتی حکومەت دەکات...

216 جار خوێندراوەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه