سه‌رچاوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا چه‌ند مه‌رجێكى بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى داناوه، ئه‌گه‌ر ره‌چاوى نه‌كات ئه‌وا ناتوانێ ببێته‌وه بە سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌می 2026، بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرای ده‌كات، نوورى مالیكى كۆمه‌ڵێك مه‌رجى خستووه‌ته به‌رده‌م سوودانى کە ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌بێت ره‌چاوى بكات. سه‌رچاوه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌و مه‌رجانه ته‌نیا بۆ سوودانى نییه به‌ڵكو بۆ هه‌ر كاندیدێكى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه مه‌رجه‌كان بریتین له: سوودانى یان هه‌ر كاندیدێكى تر نابێت له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان لیستى هه‌بێت، ده‌بێت خۆى كاندید نه‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌كه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى بێت، لیژنه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێكبێت به‌دواداچوونى بۆ بكات، جیا له‌مه‌یش 100 رۆژ وه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى دابنرێت. سه‌رچاوه‌كه باسى ئه‌وه‌یشى كردووه، ره‌وتى حیكمه به سه‌رۆكایه‌تیى عه‌مار حه‌كیم مه‌رجى ئه‌وه‌ى پێشنیاركردووه نابێت بودجه‌ى سێ ساڵ دووباره بكرێته‌وه.


وەڵام بدەوه