Kurdistan Press - هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەبێت هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەبێت

جووڵە و هەوڵی نوێ بەرەو دروستكردن و راگەیاندنی هەرێمی بەسڕە لەئارادان، دوای ئەوەی چەند ساڵێك بێدەنگیی لێ كرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە پابەندیی خۆی بە بڕیارێكی پێشووتر راگەیاند، بە مەبەستی گۆڕینی پارێزگای بەسڕە بە هەرێمێكی فیدڕاڵی لەسەر بنەمای ماددەی ١١٩ لە دەستووری عێراق، كە ماف بە پارێزگاكان دەدات داوای هەرێمێك بكەن بۆ خۆیان لە رێی راپرسی و وەرگرتنی دەنگی خەڵكەكەی. ئەم هەنگاو و جووڵە نوێیە لەسایەی ئەو دۆخە كارەساتبارەی خەڵكی بەسڕەوە دێت كە بەدەست نەبوونی بودجە و پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێینن، ئەگەرچی سەرەكیتریین سەنتەری نەوت و بەندەر و ڕێڕەوی ئاوییە بۆ گواستنەوەی نەوت لە عێراق.

ئوسامە سەعد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە، رۆژی شەممە ٢٧ی ١٢ی ٢٠٢٥ بۆ (بەغداد ئەلیەوم) جەختی كردەوە، دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەن، كە بڕیار وایە لە دوو رۆژی داهاتوودا ببەسترێت، تایبەت دەكرێت بە دەنگدان لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی گۆڕینی پارێزگا بۆ هەرێمێكی فیدڕاڵی.

سەعد گوتیشی: ”لەناو ئەنجومەنی پارێزگادا رێككەوتنێك هەیە بۆ ئەوەی بەگوێرەی هەنگاوە دەستوورییەكان رێوشوێن بۆ هەرێمی بەسڕە بگرێتە بەر، بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتێكی فراوان، كە پارێزگاكە پێویستی پێیەتی، لەسایەی حكوومەتێكی بێباكدا كە ئەو پارێزگایەی فەرامۆش كردووە و شایستە داراییەكانی خۆی پێ نەداوە.

روونیشی كردەوە: ”بودجەی بەسڕە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ تەنیا ٪٤٨ی بۆ خەرج كرا، لە بودجەی ٢٠٢٤یش تەنیا ٪٣٨، بەڵام لە بودجەی ٢٠٢٥ ٪سفر بوو بوو.“

دەشپرسێ: ”ئێمە چۆن بتوانین خزمەتی هاووڵاتییانمان بكەین لەكاتێكدا بودجەمان سفرە و خەڵكەكەش نازانێ هیچ بودجەیەكمان نییە، كەچی گلەیی و گازندەی كەمتەرخەمی ڕووبەڕووی ئێمە دەكرێتەوە“.

سەعد گوتیشی: ”ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە جەخت لەسەر بڕیاری پێشوو دەكاتەوە و رێوشوێنە دەستوورییەكان ئەگرینە بەر بۆ گۆڕینی پارێزگای بەسڕە بە هەرێمێكی فیدڕاڵی، لە رێی راپرسیی هاووڵاتییانەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان خۆیان دەنگ لەسەر چارەنووسی ئەو بژارەیە بدەن، ئەمەش مافێكی دەستوورییە و دەستبەرداری نابین.“

گوتیشی: ”محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیران سێ ترلیۆن دیناری داوە بە بەغدا، ئەمە جگە لە بودجەی تایبەتی پارێزگاكە خۆی، لەكاتێكدا بەغدا هیچ داهاتێكی بۆ دابینكردنی بودجە نییە، بەڵام بەسڕە كە نزیكەی ٪٩٠ی بودجەی وڵات لە رێی داهاتی نەوت و بەندەرەكان و خاڵەكانی گومرگدا دابین دەكات.“

دووپاتیشی دەكاتەوە: ”لەگەڵ هەموو ئەمەشدا، بەسڕە ئەمساڵ هیچ بودجەیەكی پێ نەدرا، بۆیە هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە جگە لە بەهەرێم بوون، بۆیە بێ دوودڵی هەنگاوی بۆ دەنێین.“

بیرۆكەی هەرێمی بەسڕە بابەتێكی نوێ نییە، هەوڵەكانی پێكهێنانی ئەم هەرێم بۆ سالی ٢٠٠٨ دەگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پشتگیریی سیاسی لە بەغدا بۆی نەچووە سەر، ساڵانی دواتر مشتومڕی بەهەرێمبوونی بەسڕە  هاتەوە بەرباس، بەتایبەت لە كاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییەكانی ٢٠١٨ و تەنگژەی ئاو، بێ ئەوەی رووەو ئاراستەیەكی دەستووریی تەواو بچێت، ئەم گرنگیپێدانەی ئێستاش لەكاتێكدا دێت، كە هەست بەوە دەكرێت ئەگەر پارێزگاكەیان ببێت بە هەرێمێكی فیدڕاڵ ئەوا دەسەڵاتیی فراوانتری دەبێ بۆ ئیدارەدانی داهات و پرۆژەكانی، لە چوارچێوەی فیدڕاڵییەكدا بەپێی دەستوور.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه