سەرچاوە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، نیشانەی نائاسایی لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەناو عێراقدا تۆمارکراون، ئەمەش وایکردووە بازنەکانی بڕیار لە بەغدا ئاستی ئامادەباشی بەرزبکەنەوە بۆ ئەگەری جێبەجێکردنی هێرشێکی سەربازیی ئیسرائیلی سنووردار کە میلیشیا عێراقییە هاوپەیمانەکانی ئێران، دەکاتە ئامانج.
ماڵپەڕی "ئیرەم نیوز"ی ئیماراتی، لە ڕاپۆرتێکدا، لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە ڕایگەیاندووە، "جموجۆڵە ئەمنی و سیاسییەکان کە بەم دواییانە لەناو عێراقدا تۆمارکراون، ناكرێت لە گفتوگۆ هەرێمییەكان جیا بکرێنەوە کە پەیوەندییان بە داهاتووی گرووپە چەکدارەکانەوە هەیە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، لهگهڵ ڕۆڵیان لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی داهاتووی ناوچهكهدا لەنێوان ئیسرائیل و میحوەری ئێران".
ئاماژەی بەوهش داوه "زنجیرەیەک گۆڕانکاری هاوکات ڕووی داوه، کە دووبارە بڵاوبوونەوەی سەرکردە دیارەکانی هەندێک گرووپی لەخۆگرتووە، بەجۆرێک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارهیهك لە سەرکردەکانی میلیشیاكان چوونەتە ئێران، لەکاتێکدا دەرکەوتنی ئاشکرای ئەوانی تر کەمی کردووە، و کەرەستەی هەستیار لە شوێنی ناسراوەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار".
ماڵپهرهكه باسى لهوهش كردووه كه: "ئەم جموجۆڵانە هاوکات بوون لەگەڵ چالاکییەکی بەرچاوی دارایی، کە بریتی بوو لە کێشانەوەی پارەیەکی زۆر لە بانکە تایبەت و حکوومییەکانی عێراق کە سەرچاوەکان بە "جووڵهى خۆپارێزییان داناوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغێكی ئاڵۆز".


وەڵام بدەوه