Kurdistan Press - سۆمۆ هاتە دەنگ سۆمۆ هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سۆمۆ هاتە دەنگ

کۆمپانیای سۆمۆ: هەموو مانگێک ڕاپۆرتی هەناردەی نەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بەوە دەدات، هەموو مانگێک ڕاپۆرتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.

د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانە لەنێوان 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست دەکات، هەموو مانگێک ڕاپۆرتی هەناردەی نەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت.

بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل لە عێراق، بەو نەوتەی هەرێمی کوردستانیشەوە بەرهەم دەهێنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه