Kurdistan Press - پیلانە مەترسیدارەکە لەسەر عێراق ئاشکراکرا پیلانە مەترسیدارەکە لەسەر عێراق ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پیلانە مەترسیدارەکە لەسەر عێراق ئاشکراکرا

بەپێی هەواڵی "میدڵ ئیست مۆنیتەر"، بەڵگەنامە بەریتانییەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە 18ى 11ى 2025 نهێنییان لەسەر لابرا، ئاشکرایان کردووه‌، شانشینی ئوردن هەوڵی هەواڵگری داوە بۆ ئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا ڕازی بکات بە گەڕاندنەوەی سیستمی پاشایەتی بۆ عێراق و دروستکردنی شانشینێکی هاشمی.

تۆڕەکە ڕایگەیاندووە کە عەبدوڵڵاى دووه‌م كوڕى حسێن، پاشای ئوردن، هەوڵیداوە تۆنی بلێر و ئەمریکییەکان ڕازی بکات بە دامەزراندنی شانشینێکی "هاشمی" لە عێراق، هەروەها هەوڵیداوە ڕازییان بکات ڕێگە بدەن سەدام حسێن، سەرۆکی ڕژێمی پێشوو، تاراوگە هه‌ڵبژێرێت و بە خواستی خۆی عێراق بەجێبهێڵێت پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادكردنى عێراق له‌ ساڵى 2003.

هەروەها هاتووه‌: "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە نهێنییان لەسەر لابراوە، پاشای ئوردن عەبدوڵڵاى دووه‌م، ڕاوێژی بە تۆنی بلێر کردووە سەبارەت بە ئەگەری دەستنیشانکردنی مامی، ئەمیر حەسەن، وەک پاشای عێراق له‌ دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن بە شێوەیەکی سەربازی، ئەگەر سه‌دام حسێن ڕازی نه‌بوو تاراوگە هه‌ڵبژێرێت و عێراق به‌جێبهێڵێت".

تۆڕەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تۆنی بلێر ڕاستەوخۆ ڕەتینەکردەوە بیرۆکەی دامەزراندنی پاشایەتییەکی هاشمی لە عێراق، هەروەها هاتووه‌: "ناکۆکییەکە لەسەر کەسایەتی ئەمیر حەسەن بوو کە حکوومەتی بەریتانیا ڕەتیانکردەوە، سەرەڕای ئەوەش شارەزایانی بەریتانی ئاگاداری تۆنی بلێریان کردبووەوە کە پێشڕەویکردن لە بژارەی پاشایەتی هاشمی ڕەنگە لە عێراقەوە كاریگه‌ر بخاته‌ سه‌ر ئوردن و ئاسایشی ئەو وڵاتە تێکبدات، بەهۆی کێشەکانی جێنشینی تەختی پاشایەتی لەناو بنەماڵەی هاشمی فەرمانڕەوا لە ئوردن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه