ئه‌میندارى گشتیی میلیشیای بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با كه به یه‌كێك له میلیشیا مه‌ترسیداره‌كانى نزیك له ئێران داده‌نرێت، هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ عێراق، ده‌كات
ئه‌كره‌م كه‌عبى، ئه‌میندارى گشتیی میلیشیاى بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با، له ڕاگه‌یاندراوێكدا تۆمەتی "خیانەتکردن" لە عێراق و "بە کۆیلەکردن"ى لەلایەن سەرۆک ترامپەوە خستە پاڵ مارك ساڤایا، و ڕایگەیاند: "باش بزانن گەر بێدەنگی نەکەن (مارک سافایا)، ئەوا بەردێك ده‌خه‌ینه دەمییه‌وه و دەینێریتەوە بۆ ئەو ئاغایانەی کە بە کۆیلەیان کردووە، ئه‌و خیانەتی لە وڵاتەکەی کرد و وه‌فاى بۆ عێراق نەبوو".
هاوكات ڕه‌خنه‌ى توند له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "پێمان سه‌یره هه‌مووان بێده‌نگن به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ى ئه‌مریكا و نوێنه‌ره‌كه‌ى له كاروبارى ناوخۆیی عێراق".
له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و میلیشیایه‌وه، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، سیاسه‌توان و دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری (دامەزراوەی بۆ داهاتوو) لە واشنتۆن، ڕایگه‌یاند: "ئەمە تەنها قسە نییە. ئەمە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی تیرۆریستییە لەلایەن سەرکردەیەکی میلیشیای کۆنترۆڵکراو لەلایەن ئێرانەوە دژی نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە هێرشە بۆ سەر سەروەری و دەسەڵاتی دیپلۆماسی ئەمریکا و تێرَوانینی ستراتیژی سەرۆک ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هاوكات پێی وایه، "گەر ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه‌مریكا بەردەوام بێت لە سیاسەتە ناڕوون و نه‌گونجاوه‌كانى بەرامبەر بەم میلیشیایانە و ڕێگە بە بوونیان بدەن لە هەر حکوومەتێکی داهاتووی عێراقیدا، یان شکست بهێنێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی و هه‌ڕه‌شه بەردەوامەکانیان، ئەوا پرۆژەی ئاشتی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەوەشێتەوە، و میراتی سەرۆک ترامپ بە شێوەیەکی مەترسیدار دەخاتە ژێر پرسیارەوە".
ئه‌و سیاسه‌توانه عێراقییه به‌پێویستی ده‌زانێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستبەجێ هەڵوێستێکی ڕوون و نەگۆڕ بەرامبەر بە هەموو میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، وەربگرێت، نابێت هیچ نێردەیەکی ئەمریکی، یان هاووڵاتیی ئەمریکی، یان هه‌ر هاوبەشێکی ستراتیژی ڕووبەڕووی ترس و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستی بکرێنەوە"
گروپێکی میلیشیا هەڕەشە ، لە نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ لە عێراق ده‌كات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سوودانی کۆتایی هات
ئەمرۆ
کەسێکی دیکە دەستگیرکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
روونکردنەوەیەک سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ
1 رۆژ پێش ئێستا
نیشانەکان لە ئاسمانی هەولێە دەرکەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه