Kurdistan Press - مالکی پێشنیارێکی بۆ پارتی کردووە مالکی پێشنیارێکی بۆ پارتی کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مالکی پێشنیارێکی بۆ پارتی کردووە

ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوی كردووەتەوە كە مالیكی لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، پێشنیاری بۆ سەرۆك بارزانی كردووە كە پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن پارتییەوە وەربگیرێت.

سەرچاوەیەكی باڵای ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ رۆژنامەكە قسەی كردووە و گوتوویەتی، مالیكی پێشنیازێكی پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كردووە كە پۆستی سەرۆك كۆمار، لەلایەن پارتییەوە وەربگیرێت وەك جێگرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك ئەوەی لە خولەكانی پێشوو لای یەكێتیی بووە، ئەمەش لە بەرانبەر پشتیوانی لایەنە شیعەكانە لەلایەن هەولێرەوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیران".

وەك سەرچاوەكە گوتوویەتی، "مالیكی بڕوای وابووە كە بارزانیش هاوڕای بووبێت، درز تێكەوتنی پێوەندییەكانی كورد و شیعە ڕەنگدانەوەی خراپی هەبووە بۆ سەرجەم كایەكانی دۆخی وڵات، هەروەها هۆكاریش بووە لە دروستكردنی ئاڵنگاری بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە ساڵانی ڕابردوودا.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، هەردوولا هاوڕابوون پێوەندییەكان وەك ئەوەی لە رابردوودا هەبووە چاك بكرێنەوە، ئەمەش بۆ بەرژەوەندیی هەردوو لایەن گرنگە.

شەرق ئەوسەت زانیاریی ئاشكرا كردووە، "لە دیارترین كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار، د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئێستەی عێراقە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا