لە پەیامێکی تووند و رووندا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی "بە هۆشیارییەوە" چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادات دەستوەردانی تێدا بکات.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دا نووسیویەتی، "چاوم لەوەیە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکانی کۆببمەوە."
ساڤایا دەڵێت، "عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوامبین لە بینینی ئەو پێشكەوتنە."
دیپلۆماتە ئەمریکییەکە هۆشداریش دەدات و دەڵێت، "ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین. با روون بێت کە ئەمریکا قبووڵ ناکات و رێگە نادات هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکرێت."


وەڵام بدەوه