ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران، رادەگەیەنێت ئەو هەڕەشانەی کە وەزیری جەنگی ئەمریکی بە وەزیری بەرگری عێراقی گەیاند سەبارەت بە ئهگهرى ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، مەبەست لێی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکە دژی میلیشیاكان لە عێراق.
حوجەتولئیسلام وەحید ئەحمەدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی ئێرانی، وتی: "تەنانەت ئەگەر هەڕەشەی ئەمریکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاراستەی ئێران کرابێت، ئەوا کۆماری ئیسلامی خۆی بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادە کردووە، و لە جەنگێکی تر ناترسین."
ههروهها گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا، پێناچێت هەڕەشە ئەمریکییەکانی ئەم دواییە بگەڕێندرێتەوە بۆ پلاندانانی ئەوان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، رەنگە ئەم هەڕەشەیە ئاراستەی خودی عێراق یان گروپە چەکدارە عێراقییەکان کرابێت، هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە کە هەڕەشەی ئەمریکی دەربڕین بێت لە هێرشکردنە سەر وڵاتێکی تر لە ناوچەکە."


وەڵام بدەوه