Kurdistan Press - نهێنییەکان ئاشکراکران نهێنییەکان ئاشکراکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نهێنییەکان ئاشکراکران

لە دوای هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 2023، تەلئەبیب گەورەترین گورزی سەربازی لە ئێران و بەرەی موقاوەمەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەشاند، تا ئێستەش لە كوتینەوەی حەماس و حزبوڵای لبنانی بەردەوامە و ئەگەری هەیە هێرش بكاتە سەر میلیشیاكانی عێراق، بە تایبەتی دوای سەردانی فەرماندە سەربازییەكانی ئێران و ئامادەكردنیان بۆ شەڕی ئیسرائیل.

میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژە دەكەن كە تاران خۆی بۆ شەڕێكی گریمانكراو لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەكات، ئەوەش لە رێگەی دانی چەكی زیاتر بە میلیشیاكان و فرەوانكردنی پاڵپشتیی دارایی و سەربازی بۆیان، لە راپۆرتێك ئاماژەیان كردووە، لە ماوەی دوایی ئێران ستراتیجیەتی خۆی گۆڕیوە و هەوڵ دەدات قورسایی سەربازی لە لبنان و سووریا و كەرتی غەزەوە بۆ عێراق بگوازێتەوە، ئەوەش دوای ئەو گورزانەی بەرەی موقاوەمەت لە لایەن ئیسرائیلەوە لەو شوێنانە بەری كەوت.

ئاماژەیان كرد كە بۆیە پاڵپشتیی ئێران بۆ میلیشیاكانی لە عێراق زۆر زیادی كردووە، بەتایبەتی لە رووی دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو و مەشقی سەربازی و تەكتیك و پلانی نوێ بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، بۆیە میلیشیاكانی بۆ لە حاڵەتی شەڕێكی نوێ تاران هێرشكردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەكات، ئێستە ئەوان خاوەن توانایەكی سەربازی بەهێزترن لە سوپای عێراق.

هاوكات لە رووە سەربازییەكەی، ئێران هەوڵ دەدات میلیشیاكان لە رێگەی هەڵبژاردنەكانەوە بباتە ناو كایەی سیاسیی عێراق بۆ ئەوەی بیانخاتە ناو دامەزراوەكانی ئەو دەوڵەتە، لەوانە پەرلەمان و حكوومەت و لەو رێگەیەوە پارێزگاری لە باڵادەستی لە عێراق بكات، هەموو ئەوانەش بە نهێنی و بێدەنگی ئەنجام دەدات.   

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه