Kurdistan Press - ئۆکرانیا دانپێدانی دیلێکی عێراقی بڵاودەکاتەوە ئۆکرانیا دانپێدانی دیلێکی عێراقی بڵاودەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆکرانیا دانپێدانی دیلێکی عێراقی بڵاودەکاتەوە

گوێرەی ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو کە کەناڵەکانی ئۆكراینا لە سۆشیال میدیا بڵاویان کردووەتەوە، گەنجێک بە ناوی کەمال نەبیل خەڵەف (کە تەمەنی 26 ساڵ)ە و خەڵکی شاری کەرکووکە دەڵێت بە ڤیزەی گەشتیاری چووەتە ڕووسیا و پێش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئۆكراینا بگیرێت، لە چێشتخانەیەکی ڕووسیدا کاری کردووە.

لەسەر ئەم گرتە ڤیدۆییە، ڕوانگەی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ (IOHR) لێدوانەکانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری (ئەلبروس کۆتراشێڤ)، باڵوێزی ڕووسیای لە عێراق بە "بازاڕکردنێکی ئاشکرا و نیگەرانکەر" ناساند لە بیرۆکەی دامەزراندنی هاووڵاتییانی عێراقی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆكراینا.

ئەلبروس کۆتراشێڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق، ڕایگەیاندبوو: "هەزاران عێراقی ئامادەن بۆ پەیوەندیكردن بە سوپای ڕووسیا، ئەگەر ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە.“

ڕوانگەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ناتوانرێت ئەمە وەکوو بەیاننامەیەکی تێپەڕ، یان دەربڕینی کەسیی سەیر بکرێت، بەڵکوو وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار بۆ هەوڵدانێکی سیستماتیک و قۆستنەوەی ئەو هەژاری و بێکارییەیە کە گەنجانی عێراق پێیەوە دەناڵێنن، بۆ ئەوەی بیانکاتە سووتەمەنیی شەڕێک لەدەرەوەی زێدی خۆیان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەم لێدوانانە پێشەکییەکی سیاسی و ئاساییکردنەوەی مەترسیدار لە بیرۆکەی بەکارهێنانی عێراقییەکان وەک ئامرازی سەربازی لە ململانێکاندا پێکدەهێنن کە پەیوەندییان بەوانەوە نییە. بەم شێوەیە سنووری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەیە و پێچەوانەی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی عێراقن لەم ڕووەوە"

لەمبارەیەوە، مستەفا سەعدوون، سەرۆکی ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لى (سەوت ئەلعیراق)ی ڕایگەیاندووە: ”بەپێی بەیاننامەکە، "ئەمە قۆستنەوەی بارودۆخی سەختی ژیانە لە عێراق، کە ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی نیشتمانی لە 27% تێدەپەڕێنێت و دەگاتە زیاتر لە 40% لە هەندێک لە پارێزگاکانی باشوور و ڕەنگدانەوەی هەوڵێکە بۆ قۆستنەوەی نائەخلاقیی ئابووری و مرۆیی لەناو توێژی گەنجان کە بەدوای هەلی کار و ژیانی شایستەدا دەگەڕێن".

شیاوی باسە، یاسای ڕووسیا باس لەوە دەکات کە هەر هاووڵاتییەکی بیانی ڕووسیا نیشتەجێ بێت و زمانی ڕووسی بە باشی بزانێت، مافی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ سوپای ڕووسیا واژۆ بکات، بە مووچەی جێگیر لەنێوان ٢٥٠٠ دۆلار بۆ ٣٠٠٠ دۆلار. ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەنو هەزاران عێراقی بەهۆی نەبوونی کار و خزمەتگوزاری ژیانێکی شایستە لە وڵاتەکەیان ڕوویان لە مەیدانی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا کردووە و وەک سەربازی بەکرێگیراو بەشداریی دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه