Kurdistan Press - فەرماندەیەکی گەورەی داعش دەستگیرکرا فەرماندەیەکی گەورەی داعش دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرماندەیەکی گەورەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی فەرماندەیەكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند كە پێشتر دەستی هەبووە لە كوشتنی 19 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا كە دوای چاودێرییەكی چڕ، توانرا یەكێك لە فەرماندەكانی رێكخراوی داعش لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستگیر بكرێت.

فەرماندەكەی داعش ناوی (ئەبوو محەمەد)ـە و لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ڕیزەكانی داعشەوە كردووە، لەو ماوەیەدا بەشداری لە چەندان هێرش و هەڵكوتانە سەر هێزە ئەمنییەكانی لە سنووری پارێزگاكانی عێراق كردووە، بەهۆیەوە 19 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون كە یەكێكیان پلەی نەقیبی بووە.

فەرماندەكەی داعش لەو ماوەیەی لەنێو چەكدارانی داعش بووە زۆرترین كات لە فەلووجە بووە و دواتریش چووەتە سووریا و لەو ئاوەیەش بە نهێنی و شاراوە گەڕاوەتەوە بەغدا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیشی كردەوە كە دوای دەستگیركردنی فەرماندەكەی داعش، رادەستی لایەنی دادوەری كردووە بۆ ئەوەی سزای یاسایی بەسەردا بسەپێنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه