مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە میانی وتارەكەیدا كە لە پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی پێشكەشی كرد، ئاماژەی بەوە كرد كە ”پەیوەندییەكی برایانە“ لە نێوان حكوومەتی فیدرالی لە بەغدا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر هەیە.
ڕوونیشی كردەوە: ”لە دوو ساڵی رابردوودا وێڕای هەموو ئاڵنگارییەكان، لەگەڵ برا و دۆستمان مەسرور بارزانی كارمان كردووە بۆ ئەوەی تەواوی لەمپەر و ئاستەنگەكان لابدەین و سەركەوتووش بووین“.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوەش كردەوە كە ”لە دوو ساڵی رابردوودا ئێمە ڕووبەڕووی زۆر ئاستەنگ بووینەوە، ئەمە لەو قۆناغەوە بۆمان ماوەتەوە كە دڵەڕاوكێ و كێشە هەبوون، دەمانویست بگەنە ئاستی پەیوەندییەكی نایاب، ئەمە لە خۆوە نەبووە، بەڵكوو لەسەر بنەمای نیازپاكی و سیاسەتی هێمنانە و هێورانە بووە، نەك سیاسەتێكی هەڵچوون“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”˜دەمانەوێ خاڵەكان بكەین بە خاڵی چەسپاو و ئاستەنگەكانیش لەسەر ڕێگەمان لابدەین و پارێزگاری لە هاوبەشەكان بكەین بە گیانێكی برایانە“.
هاوكات ئەوەی نەشاردەوە كە ”بەشێك لە ئاستەنگەكان بە ئەنقەست چێندراون، بۆ شكستپێهێنانی هەر نزیكبوونەوەیەك لە نێوانمان. بۆیە سەركەوتوو بووین لەگەڵ برایانی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندن ئاستەنگ و لەمپەرەكان كە دوایینیان پێدانی شایستەی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە“.
وەڵام بدەوه