لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 8 ئامادەیە و هەر کاتێک بڕیاریان بەدەست بگات خەرجی دەکەن. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا. وەزیرانی کورد لە کۆبوونەوەکەدا داوای خەرجکردنی دوو مووچەیان پێکەوە کردبوو، بەڵام سوودانی گوتبووی ناتوانن دوو مووچە بەیەکەوە بنێردن و کێشەی نەبوونی پارە و کورتهێنانیان هەیە. لەبارەی وادەی ناردنی پارە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق راگەیاند: پێشبینی دەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتە پارە بنێردرێت. باسی ئەوەشی کرد حکومەتی عێراق کێشەی پارەی نەختینەی هەیە و ئێستا پارەی لەبەردەست نییە، بۆیە ناردنی پارە دوادەکەوێت. لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاند: " پارە هەیە و کێشەمان نییە، هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنمان بەدەست گەیشت بە نیو کاتژمێر پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێرین، تەنیا دوو کاتژمێریش کات پێویستە تاوەکو بانکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دێن پارە بە کاش وەربگرن".
وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |

Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
دامەزران ڕاگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
مەزلۆم عەبدی قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
مووشەکەکانی ئێران ئەمریکاش دەپێکن
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه