سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له به‌غدا ئاشكراى كردووه، چه‌ند چه‌كدارێكى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باڵوێزێكى خانه‌نشینكراوى عێراق، له گه‌ڕه‌كى عاملى باشوورى به‌غدا، پێنج كه‌س له چه‌كداره‌كان گیراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له به‌غدا به شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، له گه‌ڕه‌كى عامل له باشوورى رۆژئاواى به‌غدا چه‌ند چه‌كدارێك به چه‌ندان ئۆتۆمبیڵێكى تایبه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باڵوێزێكى خانه‌نشینكراوى عێراق و ماڵى براكه‌ى كه ئه‌ویش ئه‌فسه‌رى سوپایه. دواتر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێنج چه‌كداریان گیراون.
شه‌فه‌ق نیوز ناوى ئه‌و باڵوێزه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه باڵوێزه‌كه نه‌یزانیوه به چ هۆكارێك چه‌كداره‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان. له رووداوه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نییه.
وەڵام بدەوه