دواى گۆڕینى سه‌رۆكى وه‌قفى سوودانى له لایه‌ن سوودانیه‌وه رائید مالیكى په‌رله‌مانتارى شیعه له لێدوانێكى دا محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به پشتیوانیكردن و به‌هێزكردنى ئیخوانه‌كان له ناو پێكهاته‌ى سوننه تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئهیلوول رائید مالیكى له په‌یامێكدا كه له ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات دوورخستنه‌وه‌ى مه‌شعان خه‌زره‌جى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سوننى له لایه‌ن سوودانییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى پارتى سیاده، ماناى به‌هێزكردنى ره‌وتى ئیخوان موسلمین له عێراق ده‌گه‌ینێت.
رائید مالیكى ده‌ڵێ، "بڕیاره‌كه‌ى سوودانى و پێشوازییه‌كى خه‌نجه‌ر له بڕیاره‌كه، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه كه سوودانى نه‌وه‌ك ته‌نیا له رووى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان پشتیوانى خه‌نجه‌ر ده‌كات به‌ڵكو له رووى ئاینیشه‌وه پشتگیریى ده‌كات".
دواتر دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌هێزبوونى هه‌ژموونى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین له ناو سوننه و زاڵبوونیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق مه‌ترسیداره و ده‌بێت لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ سوودانى تاوتوێ بكه‌ن، له مه‌ترسى بڕیاره‌كانى ئاگادارى بكه‌نه‌وه. به گوته‌ى مالیكى سوودانى به تێڕوانینێكى ته‌سك و له‌پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كى كاتى ئه‌و كاره ده‌كات.
دوێنێ سوودانى بڕیارى دا مه‌شعان خه‌زره‌جى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌قفى سوننى دوور بخاته‌وه و بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ عامر جه‌نابى به وه‌كاله‌ت بكات به سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى.
وەڵام بدەوه