Kurdistan Press - عێراق ئەحمەد شەرع لە تیرۆرکردن رزگارکرد عێراق ئەحمەد شەرع لە تیرۆرکردن رزگارکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق ئەحمەد شەرع لە تیرۆرکردن رزگارکرد

سەرچاوەیەكی باڵای تەناهیی عێراقی بۆ ڕۆژنامەی "نەهار"ی لبنانی ئاشكرای كرد، دەزگای هەواڵگریی عێراق پێش شەش مانگ زانیاریی وردی لەبارەی پلانێك بۆ تیرۆركردنی سەرۆكی سووریا، ئەحمەد شەرع، داوەتە هاوتا سوورییەكەی، كە بووەتە هۆی پووچەڵكردنەوەی پلانەكە.

بەپێی سەرچاوەكە، "زانیاریی ورد بە دەزگا تەناهییەكانی عێراق گەیشتبوو سەبارەت بە هەوڵێك بۆ تیرۆركردنی شەرع، هاوكات لەگەڵ ئامادەكاریی گرووپە توندڕەوەكان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە ناوچەكانی كەمینەكان لە شوێنە جیاوازەكانی سووریا، بە مەبەستی هەڵگیرساندنی ڕووبەڕووبوونەوەی تایفی." سەرچاوەکە دووپاتی كردەوە كە "هاوكاریی هەواڵگریی پتەوی نێوان بەغدا و دیمەشق بووە هۆی شكستپێهێنانی هەردوو پلانی تیرۆركردن و تەقینەوەكان."

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە چەكدارانی پێشووی دەستەی تەحریری شام، كە بەهۆی ڕەتكردنەوەی سیاسەتەكانی شەرعەوە لێی جیابوونەتەوە، لەپشت ئەو هەوڵانەوەن،" و ڕوونیشی كردەوە كە "زۆرێك لەوانە دووبارە چوونەتە پاڵ ڕێكخراوی داعش، كە زۆربەیان عێراقی و سوورین.

ڕۆژنامەی "نەهار" لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسیی عێراقییەوە ئەوەشی گواستووەتەوە كە هەواڵگریی سووریا لە هەمان ماوەدا پلانێكی تری بۆ تیرۆركردنی شەرع لەناو كۆشكی كۆماری لە دیمەشق پووچەڵ كردووەتەوە، بەڵام ڕوون نییە ئاخۆ هەمان ئەو هەوڵەیە كە هەواڵگریی عێراق ئاشكرای كردووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه