وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکی گریمانەیی لەبارەی سزاکانی سەر عێراق بەهۆی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕووسیا پێشناخات، ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن "پابەندە" بە هاوبەشی لەگهڵ عێراق کە "کار بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و خاوەن سەروەری و بێ تیرۆر دەکەن".
ئەمەش وەک وەڵامێک هات بۆ پرسیارەکانی ئاژانسی (شەفەق نیوز) سەبارەت بە سەردانی سێرگی شۆیگۆ، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەبارەی پەرەپێدانی "هاوکاری سەربازییی تهكنیكی" لەنێوان ڕووسیا و عێراق.
سەردانەکەی شۆیگۆ بۆ بەغدا لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژاوا زیادیکردووە، بهتایبهت بههۆى ئەو سزا ئابوورییە بەرفراوانانەی کە واشنتۆن و یەکێتی ئەورووپا بەسەر ڕووسیادا سەپاندوویانە لەدوای داگیرکارییەکەی لە ساڵی 2022، ئەمەش وایکردووە هەوڵەکانی قووڵکردنەوەی هاوکاریی سەربازی لەگەڵ مۆسکۆ ببێتە جێگەی سەرنجی وردی پایتەختەکانی ڕۆژئاوا.
هەروەها ئەم سەردانە یەکێکە لە بەرزترین ئاستى دیدارە ئاشکراکانی نێوان بەرپرسێکی باڵای ڕووسی و عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا.
سەبارەت بەوەی ئایا واشنتۆن پێیوایە هاوکاریی سەربازی و ئەمنیی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەبێتە هۆی لاوازکردنی هاوبەشیی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق، یان بەغدا دەخاتە ژێر مەترسیی ڕێوشوێنەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا لەڕێگەی سزای (کاتسا)، وتەبێژەکە وتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بڕیارێکى پێشوهخته لەبارەی ڕێوشوێنەکانی سزا، نادات".
بەڵام وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەدا کە "سوپای ئەمریکا تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و شارەزایی بەرفراوان پێشکەش بە هاوبەشە عێراقییەکانی دەکات، و دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان ببێتە هاوبەشی لهپێشتر لاى ئەوان."
ههروهها، وتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە هاوبەشییەکەی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراق کە کار بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و خاوەن سەروەری و بێ تیرۆر دەکەن."
وەڵام بدەوه