ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له كاتى دوورخستنه‌وه‌ى یه‌زن مه‌شعان جبوورى له هه‌ڵبژاردنى عێراق، نووسراوێكى كردووه و تێیدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ى یه‌زن كه تێیدا داواى به‌رتیل بۆ خۆى و وه‌زیرى كاره‌با و سه‌رۆك وه‌زیران له وه‌به‌رهێنێك ده‌كات، تۆمارێكى ده‌نگى دروسته و ساخته نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئه‌یلوول، نووسراوێك له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى دادوه‌ریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق نووسراوه، واژووى سێ دادوه‌رى له‌سه‌ره. بابه‌تى نووسراوه‌كه دوورخستنه‌وه‌ى یه‌زن مه‌شعان جبوورییه له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كه به له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌زن له هه‌ڵبژاردن دوور خرایه‌وه، به هۆى تۆمارێكى ده‌نگى كه داواى به‌رتیل له وه‌به‌رهێنێك ده‌كات، له تۆماره ده‌نگییه‌كه یه‌زن باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ى وه‌به‌رهێنه‌كه بۆى داناوه زۆر كه‌مه، بۆیه داواى لێ ده‌كات بۆى زیاد بكات، تا رێگه‌پێدانى له پڕۆژه‌كه‌ى پێ بدرێت. هه‌ر له تۆماره ده‌نگییه‌كه یه‌زن پاساوى زیادكردنى به‌رتیله‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاره‌با بكات و پشكى له به‌رتیله‌كه پێ بدات، هه‌روه‌ها قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بكات كه به "ئه‌بو مسته‌فا" ناوى ده‌هێنێ، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه مه‌به‌ستى سوودانییه و بێ پشكى ئه‌و له به‌رتیل بابه‌ته‌كه تێناپه‌ڕێت.
یه‌زن كاتێك تانه‌ى له بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى دا، دووپاتى ده‌كرده‌وه گوایه ئه‌و تۆماره ده‌نگییه ساخته‌یه و دروست كراوه. كه‌چى له نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه، ئه‌و تۆماره دروسته له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌و تۆماره ده‌نگییه به‌گوێره‌ى راپۆرتى ته‌كنیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌كانى تاوان تۆمارێكى دروسته".
ئه‌وه‌ى بۆ میدیاكانى عێراق گرنگ بێت، بابه‌تى دوورخستنه‌وه‌ى یه‌زن نییه، چونكه كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، نزیكه‌ى 800 كاندیدى دوور خستووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى گرنگ بێت، دروستى ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌یه. چونكه پێشتر چه‌ندان جار باس له وه‌رگرتنى به‌رتیل له گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با كراوه. ته‌نانه‌ت به لێدوانى فه‌رمى به‌رپرسانى عێراق نزیكه‌ى 90 ملیار دۆلار له دۆسیه‌ى كاره‌با خه‌رج كراوه، به‌ڵام سه‌لماندنى ده‌نگه‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كى تر سه‌یر ده‌كرێت له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى كاره‌با.
پرسیارى ئه‌وه‌یش ده‌كرێت ئایا یه‌زن چه‌نده راست ده‌كات كاتێك باسى پشكى سوودانى و وه‌زیرى كاره‌با ده‌كات؟ ئه‌وه‌ى گومانه‌كه له‌سه‌ر سوودانى زیاد ده‌كات، دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى مه‌شعان جبووری باوكى یه‌زنه كه ده‌ڵێ، "یه‌زن به نافه‌رمى راوێژكارى ئابوورى سوودانییه و كاره‌كانى بۆ راده‌په‌ڕێنێت".
ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆتایى نووسراوه‌كه‌ى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، رابردووى یه‌زن و ره‌فتارى پاك نییه، بۆیه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن دوور بخرێته‌وه.

وەڵام بدەوه