رۆژنامەی (المدی) ئاشكرایدەكات: پەیامێکی هۆشداریی ئەمریکا گەیشتووەتە عێراق و داوای لێکراوە خۆی بەدوور بگرێت لە هێرشی ئیسرائیل، کە نوسینگەکانی حەماس و گروپی حوسییەکان لە بەغداد دەکاتە ئامانج، لەگەڵ گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەو هۆشدارییەی ئەمریکا، لە میانی کۆبونەوەیەکی هەفتەی رابردوى نێوان جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدادو نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقدا هاتووە.
رۆژنامەکە جەختدەكات: ئەو پەیامە مەترسیدارە گەیشتووەتە سەرکردە سیاسیەكان، کە هۆشداری دەدات لە هێرشێکی نزیکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و لەڕێگەی هەڵسوڕێنەرە نوێیکەی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە گەيەندراوە، كە داوای لە لایەنی عێراقی کردوە حەماس و گروپی ئەنساروڵای حوسی یەمەن دادڵدە نەدات.
رۆژنامەکە لە زاری "محەمەد نەعناع" توێژەر و ئەکادیمیست ئەم زانیارییانەی پشتڕاستکردۆتەوەو وتویەتی: زانیارییەکان دزەپێكراوەكان لە دیدارەکەی ئەم دواییەی نوری مالیکی لەگەڵ جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئاماژە بەوەدەكەن، جۆشوا بە مالیكی وتووە، وڵاتەکەتان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بەدوور بگرن، پەیامەكەش گەیشتووەتە زۆربەی سیاسەتمەداران و سەرکردەکان چوارچێوەی هەماهەنگی. هاوكات عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیاش لە بەغداد، هەمان پەیامی گەیاندوەو چەند کاتژمێرێک پێش رۆشتنی بۆ قەتەر لەگەڵ سودانی کۆبووەتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، پەیامە هۆشدارییەكە ئاماژە بە رێگریکردن لە کۆبونەوەکانی حەماس یان حوسییەکان دەكات لە عێراق، کە دەکرێت بیانویەك بێت بۆ هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل.
وەڵام بدەوه